٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٣:٤٢
Source: Mehrnews
ئەگەری دەستێوەردانی تورکیا بە قازانجی جۆلانی لە سووریا

سەرچاوەگەلی ئاگادار لە ئەگەری دەستێوەردانی تورکیا لە سووریا بە قازانجی ڕژیمی جۆلانی هەواڵیان دا.

 ڕۆژنامەی "تورکیا"ی نزیک لە دەوڵەتی ئەو وڵاتە لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە ئەگەری ئەوە هەیە هێزی چەکداریی تورکیا لە شەڕی نێوان کوردەکان و هێزەەکانی سەر بە ڕژیمی جۆلانی، دەەستێوەردان بکات و وێڕای دیمەشق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش دژی کوردەکان ڕاپەڕێنن.

بە گوێرەی ئەو ڕۆژنامەیە، شەوی ڕابردوو پێکدادانێک لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) و ڕژیمی جۆلانی لە هاوێری گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب، بڵاو بۆتەوە و بەو بۆنەوە سەرچاوەگەلی سەربازیی تورکیا هەڕەشەیان کردووە کە ئەگەر هێزەکانی هەسەدە ئاوێتەی ئەرتەشی سووریا نەبن، لە دژی کوردەکان تێهەڵدەچن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha